خانه / اخبار و رویدادها / ناساندنی کتێبی هزری سیاسی، سیستم و هونەری حوکمڕانیی

ناساندنی کتێبی هزری سیاسی، سیستم و هونەری حوکمڕانیی

ناساندنی کتێبی هزری سیاسی، سیستم و هونەری حوکمڕانیی

پێشڕەو رەئوف

کتێبی (هزری سیاسیی و سیستم و هونەری حوکمڕانێتی) لە نووسینی سیروان حەمە رەشید-ە و یەکێکە لەو کتێبانەی کە شایەنی ئەوەیە بیخوێنینەوە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کاری سیاسی و حوکمڕانی دەکەن، یان خوێندکاری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان، یان کۆمەڵناسین، دەتوانن وەک سەرچاوەیەکی زانستی سوودی لێببینن.
نووسەر لەم کتێبەدا بابەتەکانی لەسەر بنەمای مێژوویەکی قووڵ و فرە رەهەندی ئەندێشە و هزر و رامانی فەیلەسووفەکان و بیرمەندانی ناو ئەم کایە هزرییە نووسیوە، پشتی  بە جەدەلێکی قووڵی مەعریفی  بەستووە. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە، نووسەر زۆر شارەزایانە بە زمانێکی سادە و کورت و پوخت، بابەتەکانی ناو ئەم کتێبەی بەسەر سێ تەوەردا پۆلێنکردووە، وەک :
۱٫ هزری سیاسی
۲٫ سیستم
۳٫ هونەری حوکمرانیی

لە تەوەری یەکەمدا، بیروڕای چەندین بیرمەند و فەیلەسوف باس دەکات، سەبارەت بە دنیای سیاسەت و ململانێی ناوخۆیی و دەرەکییەکان. باس لەوە دەکات، سیستەمی حوکمڕانی باش و سەرکەوتوو، بەبێ باگراوندی هزری سیاسی سەرکەوتوو نابێت. بۆیە لەناو بابەتە هزرییەکانی ئەم تەوەرەدا، پشتی بە پۆلێنبەندی گەشەکردن و قۆناغە جۆربەجۆرەکانی هزری سیاسیی بیرمەندان بەستووە کە لە سەردەمی رێنیسانس و میکاڤیلی-یەوە دەستپێدەکات، تاوەکو هزری مارکسیزم و سەرەتای هزری هاوچەرخ و نیولیڕالیزم.

لە تەوەری  دووەمدا دەپرسێت سیستمی سیاسیی چییە؟ وەک نووسەر ئاماژەی پێدەدات سیستمی سیاسیی میتۆدێکی نوێیە، نەک تەنیا بۆ ناسینی دیاردە سیاسییەکان و دەزگا فەرمییە سیاسییەکان، بەڵکو بۆ هەموو جۆرە چالاکییەکی سیاسیی لە کۆمەڵدا گرنگە کە سیستمە سیاسییەکان، زیاد لە پێناسە و شووناسێکیان هەیە. بیرمەندان و توێژەرانی بواری سیستمە سیاسییەکان، هەر یەکە و لە روانگە و دیدگای جیاوازەوە پێناسەیان بۆ هزری سیاسیی و سیستم و  حوکمڕانی کردووە. 
لە تەوەری سێیەمدا، نووسەر باس لە کێشە و ئاڵەنگارییەکانی پرۆسەی حوکمڕانی دەکات لە عیراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها باس لە هونەری حوکمڕانیی و چۆنیەتی  بەڕێوەبردن و دەسەڵات دەکات. بۆئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بنچینەی هەندێک لە تیۆر و تێزی بیرمەند و شارەزایان کە  تایبەتن بە دەوڵەتداری و حوکمڕانیی باش کە خۆی لە چەند بابەتێکی سەربەخۆدا دەبینێتەوە. هەروەها باس لە سەرچاوەکانی هێز و بنەماکانی دەسەڵات و حزب دەکات. بە گشتی نووسەر زۆر باش، توێژینەوەی لەسەر هەموو ئاستەکانی ژیانی سیاسی و حزبی و حوکمڕانی کردووە. 
لە کۆتاییدا ئەوەی ماوە بڵێین ئەوەیە، ئەم  کتێبەکە جەختی کردۆتەوە لە سەر سێ کایەی هەرە گرنگی پڕۆسەی سیاسەتکردن کە  ئەوانیش بریتیین لە (هزر و سیستم و هونەری حوکمڕانیی)، ئەمەش مایەی دەستخۆشی لێکردنە.

 

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

تصمیمی درباره نحوه برگزاری نمایشگاه کتاب گرفته نشده است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *